بەهای دۆلار و نرخی ئاڵتوون بەرزبوونەوە

كەمێك لەمەوبەر بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد و بەهای 100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین نرخی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 157 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت و نرخی كڕینی 100 دۆلاری ئەمریكی بریتییە لە 157 هەزار دینار.

هاوكاتی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، نرخی ئاڵتوون لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەرزبووەتەوە و مسقاڵێك ئاڵتوونی عەیار 24 لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 445 هەزار دینارە، مسقاڵێك ئاڵتوونی عەیار 21 بە 395 هەزار دینارە و ئاڵتوونی عەیار 18 مسقاڵێكی بە 340 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
Total
0
Share