ڤێرشتاپن لوتکەی فۆرمولا 1ی لە هامیڵتن سەند

لە ئەبوزەبی، کۆتا پێشبڕکێی وەرزی 2021 ئەنجامدرا و ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری هۆڵەندی تیمی ڕێدبوڵ پلەی یەکەم و ناسناوی پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا 1ی بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گۆڕەپانی یاس مارینا لە شاری ئەبوزەبی – ئیمارات، پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ئەبوزەبی “جی پی” ئەنجامدرا، کە دوایین پێشبڕکێیە لە کۆی 22 پێشبڕکێی وەرز، ماکس ڤێرشتاپنی شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ لەدوایین ساتی پێشبڕکێکەدا پێش لویس هامیڵتنی بەریتانی کەوت و بەکۆکردنەوەی 391.5 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

پلەی دووەمیش بۆ لویس هامیڵتۆنی بەریتانی بوو، کە لەم وەرزەدا ڕکابەرییەکی بەهێزی ڤێرشتاپن و تیمی ڕێدبوڵی کرد، هەروەها پێشتریش حەوت جار ناسناوی پاڵەوانی جیهانی فۆرمولا 1ی بەدەستهێناوە.

لەسەر ئاستی تیمەکانیش، تیمی مێرسیدس بە کۆکردنەوەی 587.5 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، بەرامبەر بە 559.5 خاڵ بۆ تیمی ڕێدبوڵ.

بابەتی پێشتر

وێنە.. هاوڵاتییەک لە دوکان بۆ دووەمجار لەهەوڵی خۆکوشتن ڕزگارکرا

بابەتی دواتر

تویتەری سەرۆك وەزیران هاككرا و تویتێكیان كرد بە هاوڵاتییان دەڵێت: بیتكوێنتان دەدەینێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share