حکومەت و سەرۆکی وڵاتان هاتوونەتە ناو هاوکێشەی مباپێ-وە!

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە دەستوەردانی کەسانی سیاسی و سەرۆکی وڵاتان کردووە، لە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان کیلیان مباپێ و یانەی پاریس سان جێرمان.

ڕۆژنامەنووسی ناوداری فەرەنسا، ڕامۆن مۆلینا ئاشکرای کردووە کە ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، نیکۆلا سارکوزی سەرۆکی پێشووی هەمان وڵات و تەمیم بن حەمەدی شازادەی قەتەر بەتایبەتی پەیوەندییان بە کیلیان مباپێ-وە کردووە، داوایان لێکردووە بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە.

ڕۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ هیچ یاریزانێک هێندە لەلایەن سیاسییەکانەوە گرنگی پێنەدراوە، هەروەها ڕووینەداوە هێندە گوشاری سیاسی بۆ یاریزانێک کرابێت.

بە وتەی مولینا، ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر یاریزانەکەدا نەماوە، بە تەواوی زانیویەتی کە کۆتا کارتی بۆ قایلکردنی مباپێ سیاسییەکانی فەرەنسا و شازادەی قەتەرە.

بابەتی پێشتر

واین ڕوونی بۆ مانچستەر یونایتد: یونایتد واتا چوار یاریزان

بابەتی دواتر

بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.. ئەم خۆراکانە فەرامۆش مەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share