تویتەری سەرۆك وەزیران هاككرا و تویتێكیان كرد بە هاوڵاتییان دەڵێت: بیتكوێنتان دەدەینێ

بۆ دووەم جار تویتەرەكەی سەرۆك وەزیرانی هندستان هاككرا و هاككەرەكان تویتێكیان لەزاری سەرۆك وەزیرانەوە كردووە كە دەڵێت، “بیتكۆین بەكاردەهێنین و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشیدەكەین”.

ناریندرا مودی سەرۆك وەزیرانی هندستانە، دوو تویتەری هەیە كە یەكێكیان كەسییە و 61 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە، دووەمیان فەرمییە و 45 ملیۆن فۆڵۆوەرزی لەخۆی كۆكردووەتەوە.

ئەو هەژماری تویتەرەی كە تایبەتە بەخۆی، هاككرا و تویتێكیان لەڕێگەیەوە بڵاوكردەوە كە دەڵێت، “لەمەودوا حكومەتی هندستان دراوی بیتكۆین بەكاردەهێنێت و 500 بیتكۆینی كڕیوە و بەسەر هەموو هاوڵاتییاندا دابەشیاندەكات”.

ساڵی ڕابردوو تویتەرەكەی سەرۆك وەزیرانی هندستان هاككرا و تویتێكیان بۆكرد داوای لە هاوڵاتییان دەكرد پارە بدەن بە سندوقێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام سندوقەكە ساختەبوو و لەلایەن هاككەرانەوە دانرابوو.

بابەتی پێشتر

ڤێرشتاپن لوتکەی فۆرمولا 1ی لە هامیڵتن سەند

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لە شەنگال گرژی لەنێوان لایەنگرانی یەبەشە و سوپای عێراق دروستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share