ئەمڕۆ جەمسەرێکی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یەکلاییدەبێتەوە

مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان یاری گەڕانەوەی قۆناغی جامپیۆنزلیگ دەکەنچ

ئەمڕۆ، سێشەممە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لەنێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و مانچستەر سیتی ئەنجامدەدرێت.

سیتی گواردیۆلا کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکات، لەم ڕوبەڕووبوونەوەیەدا یانە فەرەنسییەکە پێویستی بە بردنەوە دەبێت بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە بەرامبەردا شارنشینەکانی مانچستەر پێویستیان بە یەکسانبوون دەبێت.

پێکانەکان

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە باشترین دۆخیدایە و هیچ یاریزانێکیان لە سوڕی پێکاندا نییە، بەڵام لە ڕیزەکانی پاریس هەریەکە لە ئیدریسا گایێ بە سزای کارتی سوور، خوان بێرنات بەهۆی پێکانەوە ناتوانن بەشداریبکەن، کیلیان مباپێ و کۆلین داگبا قۆناغەکانی چارەسەربوونیان لە پێکان تێپەڕاندووە و نەزانراوە ئایا دەتوانن بەشداریبکەن یان نا.

ئەگەرەکان

کام یانە و بە کام ئەنجام سەردەکەوێت؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە زۆرینەی هەوادارانی دوو یانەکە لە خۆیانی دەکەن.

بەپێی ئەنجامی یاریی چوون (1-2) کە لە بەرژەوەندی سیتی کۆتاییهاتووە، یانەی مانچستەر سیتی بە یەکسانبوون و تەنانەت ئەنجامی دۆڕاندن بە گۆڵێکی بێوەڵام گەیشتن بۆ یاری کۆتایی مسۆگەردەکات.

یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی دۆڕاندنی لە یاریگای خۆیدا چانسی لاوازە، نێیمار و هاوەڵانی بەلایەنی کەمەوە پێویستیان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ دەبێت بەو مەرجەی سیتی لە تۆمارکردنی گۆڵدا سەرکەوتوو نەبێت.

پێکهاتە چاوەڕوانکراوەکان

مانچستەر سیتی (4-3-3): ئیدێرسۆن، کایل واڵکەر، جۆن ستۆنز، ڕوبن دیاس، جواو کانسێلۆ، ڕۆدری، کیڤن دی برۆین، گۆندوگان، ڕیاز مەحریز، بێرناردۆ سیلڤا، فۆدین

پاریس سان جێرمان (4_2_3_1): ناڤاس، دیالۆ، کیمپێمبی، مارکینیۆس، فلۆرێنزی، پاریدێس، دانێلۆ پێرێرا، نێیمار، مارکۆ ڤیراتی، دی ماریا، مباپێ.

کەناڵەکانی پەخش و ناوبژیوانان

کەناڵەکانی تۆڕی بی ئین سپۆرتس (بی ئین 4K و بی ئین سپۆرتس پریمەم 1) یارییەکە پەخشدەکەن.

یارییەکە لەلایەن بیۆرن کیوپەرزی ناوبژیوانی هۆڵەندی و ستافێک لە ناوبژیوانانی وڵاتی هۆڵەنداوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

خانمە بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی سویسرا لە باڵەخانەیەکی تارانەوە کەوتە خوارەوە

بابەتی دواتر

چیرۆکی پیانیچ لە بەرشلۆنە کۆتاییهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share