هالاند بۆ مباپێ: خۆزگە نەرویجی دەبوویت

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویج و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی، بە سەرسامییەکی زۆرەوە ئاماژە بە کیلیان مباپێی فەرەنسی دەکات.

هالاند بە “کەناڵ پڵەس”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “یاریزانی باش لە بواری تۆپی پێدا زۆرن، کیلیان مباپێ یەکێکە لەوانە، بەڕاستی بەهێزە، فەرەنسییەکان بەختیان هەیە.”

لە درێژەی لێدوانەکانیدا دەڵێت، “خۆزگە مباپێ بەڕاستی نەرویجی بووایە، ئەو زۆر خێرا و بەهێزە، تەنها دوو ساڵیش لە من گەورەترە، یاریزانێکی نایاب و تایبەتە، ساڵانێکی زۆرە لەسەر هەمان ئاست بەردەوامە، ئەوە شێتانەیە.”

زەبەلاحە گۆڵکارەکەی سیتی زیاتر لە فەرەنسییە ڕکابەرەکەیدا هەڵدەدات و دەڵێت، “هەندێک جار دەبێت بە خۆت بڵێیت، کە 10 ساڵی دیکەی ماوە بەو ئاستە بەرزەوە یاریبکات، دەتوانم بڵێم مباپێ دیاردەیە.”

هالاند و مباپێ لە سەردەمی نوێی تۆپی پێدا، وەک دوو باشترین دووانە و ڕکابەری یەکدی وەسفدەکرێن، شارەزایان پێیانوایە خەڵاتەکانی داهاتوو لەنێوان ئەم دوو یاریزانەدا بەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)  ڕیاڵ مه‌درید سێیه‌م دۆڕاندنی لالیگای تۆمارکرد و له‌ پله‌ی چواره‌مدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی 11ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.…
Total
0
Share