پێشمەرگە و سوپا پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن و ڕاهێنانی هاوبەش تاوتوێدەكەن

بە بەشداری وەزیری بەرگریی عێراق، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چۆنیەتی ‏پەرەپێدانی زانیاریی زانستی لە ڕووی پڕۆگرامی خوێندن و ئەنجامدانی ڕاهێنانی ‏هاوبەشیان تاوتوێكرد.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جومعە عیناد، وەزیری بەرگری لە ‏نووسینگەكەی خۆی پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بە سەرۆكایەتی ‏ڕاگری كۆلێژی ئەركان.‏

لە دیدارێكدا “چۆنیەتی ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی زانیاریی زانستی، كە هەریەك لە پرۆگرامی ‏خوێندن و ئەنجامدانی ڕاهێنانی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی سوپا و هێزەكانی پێشمەرگە ‏دەگرێتەوە، تاوتوێكراوە”، وەك ئەوە لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.‏

دەشڵێت، بڕیارە شاندی پێشمەرگە سەردانی سەرۆك ئەركانی سوپا و یاریدەدەری سەرۆك ‏ئەركانی سوپا بۆ ڕاهێنان، زانكۆی بەرگری بۆ خوێندنی سەربازی و هەردوو كۆلێجی ‏ئەركان و فەرماندەیی وەزارەتی بەرگری بكەن.‏

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا شاندێكی ئەمنیی عێراق گەیشتە مەخمور، بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ‏جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێك لە فەرماندەكانی پێشمەرگە.‏

كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی پتەوتركردنی ئەو هەماهەنگییانەن كە لە ناوچە ‏كێشەلەسەرەكان و ناوچەكانی بۆشایی ئەمنی، دوای هەڵكشانی هەڕەشەكانی داعش، لەو ‏ناوچانە لەنێوان پێشمەرگە و سوپا هاتوونەتە ئاراوە، لەو نێوەندەشدا قسە هەیە لەبارەی ‏پێكهێنانی لیوای هاوبەش لە نێوان هەردوولا.‏

ماوەیەكە لە ناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، جموجوڵ و هێرشەكانی داعش ‏زیاتربوون و هێرشدەكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و هەروەها هێزە فیدراڵییەكان، بۆیە ‏هەولێر و بەغداد چاویان لە هەماهەنگیی زیاترە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان.‏

بابەتی پێشتر

تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە ئیمارات سەرکەوتوو بوو

بابەتی دواتر

كرملین: پوتین بۆ بایدن دووپاتكردوەتەوە هێزەكانی ڕوسیا مایەی هەڕەشە نین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان: چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی هەولێر راستبکاتەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، سەر لە ئێمە و یاساش شێوێنراوە، چاوەڕێدەکەین دادگای پێداچوونەوە هەڵەکانی دادگای تاوانی…
Total
0
Share