منداڵێک لە کەرکوک بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە گیانیلەدەستدا

لە گوندێكی دووبز-ی كەركوك، بەهۆی كاریگەرییەكانی خۆڵبارینەوە، مندالێك گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سەرچاوەیەكی ناوخۆوە گواستیەوە، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ لە گوندی “علاوە مەحمود” لە سنووری قەزای دووبز سەر بە پارێزگای کەرکوک، بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە تووشی خنکان بووە و گیانیلەدەستداوە.

تەندروستیی كەركوك هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدانی بەهۆی خۆڵبارینەوە پشتڕاستنەكردەوە، بەڵام كەسێكی دانیشتووی گوندەكە دووپاتیكردەوە، منداڵەكە لە ماڵەوە گیانیلەدەستداوە و بۆ توێكاریی پزیشكی گواستراوەتەوە بۆ كەركوك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی…
Total
0
Share