كرملین: پوتین بۆ بایدن دووپاتكردوەتەوە هێزەكانی ڕوسیا مایەی هەڕەشە نین

ڤلادیمیر پوتین لە دیدارە ڤیدیۆییەكەی لەگەڵ جۆ بایدن

وتەبێژ بەناوی كرملین دەڵێت، ڤلادیمیر پوتین بە جۆ بایدن-ی وتووە كە هێزەكانی ڕوسیا مایەی هەڕەشەنین بۆ هیچ كەس، وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ دەنگۆی هەوڵی “داگیركردنی” ئۆكرانیا.

دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژ بەناوی كرملین ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بە ڕوونی بە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكای وتووە، “ئێوە باس لە هێزەكانمان دەكەن كە لە ڕوسیا بڵاوەیانپێكراوە و هەڕەشەنین بۆ هیچ كەس”.

دەربارەی كەشی گفتوگۆكانی نێوان پوتین و بایدن، بیسكۆڤ وتی، گفتوگۆكانی نێوان هەردوو سەركردە بە خستنەڕووی ڕوون و بێپێچوپەنای پرسە دیاریكراوەكان جیادەكرانەوە.

ڕوونیشیكردەوە، “هەردوو سەرۆك بەشێوەیەكی گشتی، هۆكارە نوێیەكانی پەیوەندی بۆ یەكتر نیشاندەدەن، بەڵام لە گۆشەنیگای بابەتەكان و لە گۆشەنیگای جۆری گفتوگۆكردن لە پرسە دیاریكراوەكان، ڕاشكاوبوون و ئەوەش شیكردنەوە یان ناكۆكی هەڵناگرێت”.

سێشەممەی ڕابردوو هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و ڕوسیا لەڕێی ڤیدیۆوە گفتوگۆیەكیان ئەنجامدا، ئەمەش لەدوای ناكۆكییەكان دەربارەی قەیرانی ئۆكرانیا.

هەریەك لە پوتین و بایدن ژمارەیەك پرسی مایەی گرنگیپێدانی هاوبەشیان تاوتوێكرد، لەسەرووی هەمووشیانەوە ئاسایشی ستراتیجی، قەیرانی ئۆكرانیا، ئەفغانستان و ئەتۆمی ئێران.

بابەتی پێشتر

پێشمەرگە و سوپا پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندن و ڕاهێنانی هاوبەش تاوتوێدەكەن

بابەتی دواتر

پێشبینیدەكرێت ژمارەی قوربانییانی باهۆزەكەی ئەمریكا بۆ زیاتر لە 100 كەس بەرزببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share