دووبارە هەڕەشەی بایدن لە ڕوسیا: ئابورییەكەتان وێران دەكەم

هەڕەشەكانی بایدن لە ڕوسیا، بەهۆی ئۆكرانیاوەیە

جۆ بایدن، لەبارەی ئۆكرانیاوە، دووبارە هەڕەشە لە ڕوسیا دەكات، بە ڕوونی پێی وتن، “ئابورییەكەتان وێران دەكەم و باجێكی قورس دەدەن”.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دووبارە پرسی هەڕەشەكانی ڕوسیای لەسەر ئۆكرانیا باسكرد، بە ڕوونی سێ هەڕەشەی لە مۆسكۆ كرد لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا.

هەڕەشەی یەكەمی سەرۆكی ئەمریكا لە مۆسكۆ ئەوبوو، كە ئەگەر ڕوسیا هێز بنێرێتە ناو ئۆكرانیا و وڵاتەكە داگیربكات، “ئاكامە ئابورییەكانی وێرانكەر دەبن”.

بایدن تەنانەت هەڕەشەی ناردنی هێزی سەربازیی وڵاتەكەشی كرد بۆ ئۆكرانیا و خۆرهەڵاتی وڵاتەكە (سەر سنوورەكانی ڕوسیا)، وتی، لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ پابەندییەكی “پیرۆز” لەنێوانیاندایە و دژی هەر هێرشێكی ڕوسیا، بەرگری لە ئۆكرانیا دەكەن.

بۆیە لە هەڕەشەی سێیەمیدا جۆ بایدن وتی، ئاكامی هەموو ئەو هەنگاوانە كاریگەرییان لەسەر ڕوسیا و هەڵسوكەوتەكانی دەبێت، “ڕوسیا باجێكی قورس دەدات و تێڕوانینی جیهان بۆ وڵاتەكە دەگۆڕێت”.

ماوەیەكە ڕوسیا، بە فەرمانی ڤلادمێر پوتین، هێزێكی زۆری سەربازیی ناردووەتە سنوورەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا، ئەوروپا و وڵاتانی خۆرائاوا لەو هەنگاوە نیگەرانن و دژی هەر دەستوەردان و هەڕەشەیەكی ڕوسیان لە ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و بەریتانیا: ئۆمیكرۆن ڤاكسین تێدەپەڕێنێت، بە ژەمی سێیەمیشەوە‏

بابەتی دواتر

وێنە.. گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی کۆچبەرێکی کورد کە لە بیلاڕوسیا ‏گیانیلەدەستدابوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و…
Total
0
Share