پەرلەمانی دانیمارک بە یاسایەک سووتاندنی قورئانی قەدەغەکرد

پەرلەمانی دانیمارک بە کۆی دەنگ یاسایەکی دەرکرد کە سووتاندنی قورئان لەو وڵاتەدا قەدەغەدەکات.

لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا پەرلەمانی دانیمارک یاسای قەدەغەکردنی مامەڵەی نەشیاوی لەگەڵ دەقە ئاینیەکان و قەدەغەکردنی سووتاندنی قورئان دەرکرد، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی سووتاندنی قورئان لەو وڵاتە موسڵمانانی جیهان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

پڕۆژەیاسای “قەدەغەکردنی مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ دەقە ئاینییەکان کە بۆ پێکهاتە ئایینییەکان دانی پێدانراوە” بە 94 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 77 دەنگی نەخێر لە کۆی 179 دەنگ لە پەرلەمانی دانیمارک پەسەندکرا.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سودانی رۆژی یەكشەممەی داهاتووی كردە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share