ئەمریکا و بەریتانیا: ئۆمیكرۆن ڤاكسین تێدەپەڕێنێت، بە ژەمی سێیەمیشەوە‏

سیستمی تەندروستیی بەریتانیا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن سەرجەم ‏ڤاکسینەکان تێدەپەڕێنێت، بە ژەمی سێیەمیشەوە، پێشتریش سەنتەری کۆنترۆڵکردن و ‏چاودێریکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا – ‏CDC‏ هەمان ئەنجامی خستبووەڕوو. ‏

هەردوو ناوەندە فەرمییە تەندروستییەکەی ئەو دوو وڵاتە جەختدەکەنەوە، بەشێکی زۆری ‏ئەوانەی تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بوون ئەو کەسانەن کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ‏لەناویشیاندا بەشێکیان ئەو کەسانەن کە ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەیان پێداروە.‏

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا باس لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیکرۆن ‏لەو وڵاتە دەکات و جەختدەکاتەوە، هیچ ژەمێکی زیادەی ڤاکسینەکان ناتوانێت ڕێگری لە ‏گۆڕاوەکە بکات، تەنها ئەگەری هەیە نیشانەکانی تووشبوون سووکتر بکات.‏

ئاژانسەکە دەڵێت، ژەمە زیادەکان دەتوانن بەڕێژەی 70% بۆ 75% نیشانە مەترسیدارەکان ‏کەمبکەنەوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ڕێگری لە تووشبوون ناکەن.‏

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی بلومبێرگ توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانیی بڵاوکردەوە، هۆشداری لە ‏زستانێکی سەخت بۆ وڵاتەکەی دەدات لەڕووی تووشبوون و مردن بە گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆن.‏

ئەو توێژینەوە بەریتانیە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە لە بەریتانیا 175 هەزار ‏کەس تووشی حاڵەتی توندی گۆڕاوەکە ببن و 75 هەزاریش بەوهۆیەوە گیانلەدەستبدەن، کە ‏بە ئاماژەیەکی مەترسیداری ناودەبات و نیوەی ئەو ژمارەی گیانلەدەستدانە تێدەپەڕێنێت کە ‏بەهۆی کۆرۆناوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە لە بەریتانیا تۆمارکراون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ. په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو…
Total
0
Share