نرخى نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى له‌ بازاڕه‌كاندا تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێكی له‌ 85 دۆلار نزیكبووه‌وه‌.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، دوای بڕیاره‌كه‌ى ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مێنانى 400 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن، خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیادیكردووە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 84.55 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نرخى بەرمیلێك نه‌وتى خاوی خۆرئاواى ئه‌مریكاش گه‌یشته‌ 82.44 دۆلار.

بابەتی پێشتر

یەك پژمەی تووشبوویەكی ئۆمیكرۆن چەند كەس تووشدەكات؟

بابەتی دواتر

لە سلێمانی تووشبووی ئۆمیكرۆن تۆمارنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار