ئاسایشی گەرمیان بە سزاگەیاندنی ‘سێ تاوانبار’ی ئاشكراكرد

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسایشی گەرمیان ئاشكرایكردووە، سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان سێ “تاوانبار”ی سزاداوە كە كەسێكیان پەیوەندی لەگەڵ داعشدا هەبووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم، ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە تواندرا بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت و بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریش دوو تۆمەتبار دەستگیركراوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “دۆسییەی تۆمەتبارەكان خراوەتە بەردەم بەڕێز دادەوەری لیکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان، تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەکانیانداناوە”.

ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “هەر سێ تاوانبارەكە لەلایەن سەرۆکایەتیی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیانەوە بەمشێوەیە سزا دران، (م م د م) لەدایکبووی ساڵی 1976، دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلارە لە بەرواری 16/3/2020 بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستیی داعش لە ناحیەی ڕزگاری دەستگیرکراوە و لە بەرواری27/10/2020 بە پێی مادەی(3)ی تیرۆر بە شەش ساڵ زیندانی سزا دراوە”.

“هەروەها تۆمەتبار (ئ ئ ح ا) لەدایکبووی ساڵی 2000 و دانیشتووی شاری سلێمانی لە بەرواری 26/10/2020 بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ناحیەی (رزگاری)ی قەزای کەلار دەستگیرکراوە و لە بەرواری 26/10/2020 بەپێی مادەی (14/2)ی هۆشبەر بە یەک ساڵ زیندانی و بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا دراوە و تاوانباری سێیەمیش كە ناوی (ه ح م)ە لەدایکبووی ساڵی 1984ە و بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە بازگەی بانی خێڵان دەستگیرکراوە و لە بەرواری 31/8/2020 بە پێی مادەی (14/2)ی هۆشبەر بە یەک ساڵ زیندانی و بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا دراوە”، وەك ئاسایشی گەرمیان ئاشكرایكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر سێ “تاوانبار”ەكە، ڕەوانەی بەرێوبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کراون.

بابەتی پێشتر

خوێندن لە سەرجەم پۆلەكان تا 1ی كانونی یەكەم ڕاگیرا

بابەتی دواتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی هۆڵەندا لە عێراق و هەرێم كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share