خوێندن لە سەرجەم پۆلەكان تا 1ی كانونی یەكەم ڕاگیرا

ئەنجومەنی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا خوێندن لە سەرجەم پۆلەكاندا تا سەرەتای مانگی كانونی یەكەمی داهاتوو ڕابگیرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی بۆ تاووتوێكردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە هەرێم و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە و ڕێگری لە زیاتر تەشەنەسەندی ئەنجامدا و كەمێك پێش ئێستا كۆتایی هات.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە تا 1ی كانونی یەكەمی داهاتوو دەوامی سەرجەم خوێندنگا و قوتابخانەكان ڕابگیرێت.

وتیشی، “بڕیارەكە تایبەتە بە خوێندنی ناو پۆل، خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی سەرجەم قۆناغەكان بەردەوام دەبێت”.

دیارترین خاڵی بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بە پڕۆسەی خوێندن، سەبارەت بە بڕیار و ڕێنماییەكانی دیكە بڕیارە كەمێكی دیكە ناوەرۆكەكەی لەلایەن جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوبكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

شەڕ بۆ چوونە كۆشكی سپی

بابەتی دواتر

ئاسایشی گەرمیان بە سزاگەیاندنی 'سێ تاوانبار'ی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share