ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئەوقافەوە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم سەبارەت بە نرخ و تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاویكردووەتەوە و ئاشكرایدەكات، خزمەتگوزاری و نرخەكان لەوانەی بەغداد باشتر و هەرزانترن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم تێیدا هاتووە:-

یەكەم/ شوێنی مانەوەی حاجیان (زۆر نزیكتر) لە شوێنی حاجیانی عێراق دابینكراوە بەشێوەیەك نزیك حەرەمی پیرۆزە و پاك و خاوێن و بە كوالێتیەكی باش، حاجیان بە ئاسانی دەتوانن هاتوچۆ بكەن ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێكی دوورە دەستی بێكوالێتی دەگۆڕێت و جیاوازە.

دووەم/ نرخی بلیتی فرۆكەی گواستنەوەی هەر حاجیيەكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەكانی ھەولێر و سلێمانی بڕی (100) دۆلار لەفڕۆكەخانەكانی عێراق گرانترە.

سێیەم/ توانیومانە لە ئەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستە و گونجاو بۆ حاجیانی كوردستان (بەمینیۆی دەوڵەمەند و هەمەجۆر) دابینبكەین لە كاتێكدا لەعێراق تەنها دوو ژەم خواردن دابینكراوە.

چوارەم/ سەبارەت بەچارەسەری پزیشكی حاجیان لیژنەكەمان توانیویەتی بۆ یەكەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین كۆمپانیای دابینكردنی دەرمانی كوالێتی بەرزی سعودیە بكات جیاواز لەساڵانی ڕابردوو.

پێنجەم/لەو بڕەی پارەیەی كەدەكاتە 4700 دۆلاری حاجیانی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ بری 3397 دۆلار دەچێتە سەرحسابی دەستەی باڵای حەجی عێراق لەبەرامبەر هۆتێل و مانەوەی حاجیان لەمەدینەی پیرۆز گواستنەوەو تێچووی( المطوفين ى سعوديه) واتە لەو بڕە تەنها 1300 دۆلار ، بۆ ئەم ھەموو خزمەتگوزارییانەی خوارەوە لە لایەن لیژنەی ئێمە لەمەككەی پیرۆز بۆ گرێبەستی ھۆتێل و تەندروستی و ھاتوچۆ و دابینكردنی خواردن و دەرمان تەرخانكراون.

شەشەم/دەستەی باڵای حەجی عێراق وێرای پارەی حاجیانی خۆیان ھاوكاری (نفقات الحاكمە) یان هەیە و بودجەی تایبەتیان بۆ دابیندەكرێت، ھەروەھا دەستەی حەجی عێراق وەبەرھێنان لەپرۆسەی عومرەدا دەكەن، لەكاتێكدا ھەرێمی كوردستان لەم بودجە و ھاوكارییانە بێبەشكراون.

حەوتەم /بەڕیزان لە لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستان، زانیارییان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی ڕابردوو كە خەرجی دووری و نزیكی ھۆتێل لەمەككەی پیرۆز چەندە جیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجیان.

هەشتەم/ لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی كوردستان و هەرلایەنێك هەر كاتێك بیانەوێت دەتوانن ناوەڕۆكی گرێبەستەكانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ببین كە واژۆكراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لە هەموو لایەك دەكەین ئەم پرۆسە ئایینیە پیرۆزە تێكەڵ بە ململانێی سیاسی و مزایەدەی سیاسی نەكرێت.

بابەتی پێشتر

بەدواداچوون بۆ كێشەی مووچە لە سلێمانی دەكرێت

بابەتی دواتر

ناگەڕێینەوە بۆ پێش 8ی تەمموز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share