وەزارەتی پێشمەرگە پلانەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم پلانی بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت، چالاکییە هاوبەشەکانیان لەناوەندە ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکان دەستپێدەکەن.

عەمید عوسمان محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند، “ناوەندە هاوبەشەکانمان لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچە دیاریکراوەکان پێکهێناوە”، ئاماژەی بە کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردووە، لە لایەنەکانی هەواڵگری، کۆکردنەوەی زانیاری و پاککردنەوە و کێوماڵکردنی ناوچەکە و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لەو ناوچانە.

باسیلەوەکردووە، “شێوازی کارکردن لە ناوەندە هاوبەشەکاندا بەوجۆرە دەبێت، کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق زانیاریی دەدەن بە یەکتر لەپێناو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی دۆخەکە”، هەروەها دەڵێت، “ئێستا هەنگاوی یەکەم تەنها کۆکردنەوەی زانیارییەکانە لە ناوچەکەدا دواتر هێزەکانی پیشمەرگە لەو ناوچانەی پێویست دەکات بڵاودەبنەوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی”.

لەلایەکی دیکەوە هەژار عومەر ئیسماعیل ڕاوێژکار لە وەزارەتی پێشمەرگە وتی، “ئێستا لەگەڵ سوپای عێراق لە هەماهەنگیداین بۆ شێواز و هەنگاوەکانمان لەو ناوچانە”، ئاماژەی بەوەکردووە، “لەگەڵئەوەشدا ئەو هەنگاوە بەسنییە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچانە”.

ئەو ڕاوێژکارەی وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لە بوونی پلان بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەوناوچانە دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی جوڵە و چالاکیی هاوبەش، هەروەها “کارەکانی ناوەندە هاوبەشەکان بەردەوام دەبن”.

بابەتی پێشتر

لە هێرشێكدا نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

میدیای پەكەكە: پارتی هێز و كەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی مەتینا كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، گۆڤارە زانستییەكانی هەرێمی كوردستان لە پلاتفۆڕمێكدا كۆدەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی…
Total
0
Share