ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد به‌ گۆڵێکی ڕۆناڵدۆ بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد

یانەی مانچسته‌ر یونایتد ئینگلیزی لە یاریگای کارۆو ڕۆد ڕووبەڕووی نۆرویچ سیتی بووەوە، ئەستێرەکانی ڕاڵف ڕانیک بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی نۆرویچ سیتی لە یاریگای کارۆو ڕۆد میوانداریی یانەی مانچسته‌ر یونایتدی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام لە بەرژەوەندیی شه‌یتانه‌ سووره‌کان کۆتاییهات.

گۆڵەکه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ خوله‌کی 75 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالییه‌وه‌ تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر یونایتد بەکۆکردنەوەی 27 خاڵ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بۆ پلەی پێنجه‌می ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

ڤینیزیا 1-1 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی لە بەرشلۆنەیە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی بە پشووی هاوینە هێنا و گەڕایەوە بۆ شاری بەرشلۆنە. ڕۆژنامەی سپۆرتی…
Total
0
Share