خولی سوپەری ئەوروپی بووەتە سێبەر بەسەر چوار هەواڵی گرنگەوە

بەهۆی خولی سوپەری ئەوروپییەوە گرنگی بە چوار زانیاری گرنگ نەدراوە

ڕاگەیاندنی خولی سوپەری ئەوروپی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بووەتە بابەتی ڕۆژ و بەهۆیەوە چەندین هەواڵی گرنگ و چارەنوسساز لەلایەن میدیاکانەوە پشتگوێخراون.

میدیاکان سەرقاڵن بە کەیسی جیابوونەوەی یانە گەورەکانی ئەوروپا و گواستنەوەی زانیارییەکان، لەهەمان کاتدا چوار ڕووداوی گەورە ڕوویانداوە و لەو ماوەیەدا کەمترین سەرنج خراوەتەسەریان.

دوورخستنەوەی مۆرینیۆ

یانەی تۆتنهام بە فەرمی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە، بەڵام هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە نەبووەتە مانشیتی میدیاکان و بابەتەکە گرنگی ئەوتۆی پێنەدراوە، لە کاتێکدا بابەتە شایستەی هەڵوەستەکردن بوو.

کەوتنی یوڤانتۆس و ئینتەرمیلان و لیڤەرپوڵ

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین یاری گرنگ لە پێنج خولە ناوخۆییەکەی ئەوروپا ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانیان کاریگەری هەبووە، سەرباری ئەوەش گرنگییان پێنەدراوە.

یوڤانتۆس بەرانبەر ئاتالانتا دۆڕاندنی تۆمارکرد (1-0)، ئینتەرمیلان لە یاری لوتکە بەرانبەر ناپۆلی (1-1) یەکسانبوو، ئەنجامەکانی هەفتەی 31 ململانێی یانەکانی چوارینەی سەرەتایان بەهێزترکرد.

لە ئێستادا ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەم شێوەیەیە:

ئینتەرمیلان (75 خاڵ)

میلان (66 خاڵ)

ئاتالانتا (64 خاڵ)

یوڤانتۆس (62 خاڵ)

ناپۆلی (62 خاڵ)

لازیۆ (58 خاڵ)

ڕۆما (54 خاڵ)

لە خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر لیدز یونایتد (1-1) یەکسانبوو، ڕێژەی خاڵەکانی “ڕێدز” لە 53 خاڵدا وەستایەوە لە پلەی شەشەمدا جێگیربوون.

گەڕانەوەی پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید

لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمڕۆ، چوارشەممەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر قادیش چوار یاریزانی پێکراوی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەڕاونەتەوە، کە پێکهاتوون لە: کارڤاخال، ڤاران، ناچۆ، کاسیمێرۆ، لە بەرانبەردا حەوت یاریزان کە پێکهاتوون لە: هازارد، مۆدریچ، تۆنی کرۆس، ڤاڵڤێردی، لوکاس ڤاسکێز، مێندی، ڕامۆس بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، ئەم هەواڵەش سەرەڕای ئەوەی بۆ یانەی شاهانە و خولی ئیسپانیا گرنگە، بەڵام گرنگی ئەوتۆی پێنەدراوە.

نزیکبوونەوەی ئەگوێرۆ لە بارسا

لە پڕۆگرامی “لاپۆرتێرا”ی ئیسپانی و لەزاری کەسانی نزیکی سێرجیۆ ئەگوێرۆوە ئاشکراکراوە، کە یاریزانەکە بە کەسانی نزیکی خۆیی و خێزانەکەی ڕاگەیاندووە، کە لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە دەکات، ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی بۆندەکە دەبێتە یەکێک لە بەهێزترینەکانی لالیگا، بەڵام لەلایەن میدیاکانەوە خراوتە ژێر سێبەری خولی سوپەری ئەوروپییەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لە بڕیارێكی شەش یانەی وڵاتەكەی دەكات

بابەتی دواتر

ڕێککەوتنکراوە.. ئالابا ڕەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share