(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان بەرامبەر سامپدۆریا یەکسانبوونی تۆمارکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی ئینتەر میلان ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی سێی خولی ئیتاڵیای ئەنجامدا و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئینتەر میلانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی کالچیۆ لە یاریگای لویجی فێراریس یاریی هەفتەی سێیەمی کالچیۆی بەرامبەر سامپدۆریا ئەنجامدا و بە ئەنجامی (2-2) یەکسانبوونی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی نێراتزۆری لە خولەکەکانی 18 و 44 لەلایەن فیدیریکۆ دیمارکۆ و لاوتارۆ مارتینێزەوە تۆمارکران، دوو گۆڵەکەی سامپدۆریاش لە خولەکەکانی 33 و 47 لەلایەن مایا یوشیدا و تۆماس ئاوجیلیۆوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ و بەشێوەیەکی کاتیی پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی “سیریا ئەی” گرتەوە، یانەی سامپدۆریاش بە کۆکردنەوەی تەنها دوو خاڵ لە پلەی 13دا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان کۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپۆلی هێنا

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share