وته‌بێژى یه‌كێتى: ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گۆڕانكاریی له‌ كارگێڕ و مه‌كته‌به‌كان ده‌كه‌ن دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە ڕێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌كه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ کە باس لە گۆڕانکاریی لە کارگێڕ و مەکتەبەکان ده‌كرێن.

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی پرۆژەی چاکسازییەکان و گۆڕانکاریەکانی ناو یەکێتی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، ” یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای فه‌رمى حزبه‌وه‌ بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەشی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.”

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، “ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە ڕێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە”.

وته‌بێژى یه‌كێتى له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و ئیداریی ڕێکخراوەیی یەکێتی بکەن”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد به‌ گۆڵێکی ڕۆناڵدۆ بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

گوماندەکرێت تورکیا لە باکوری کوردستانیش چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share