لاپۆرتا: فاتی بە مەرج ژمارە 10ی مێسی وەرگرت

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا دووپاتیدەکاتەوە، ئانسو فاتی بە مەرج ژمارە 10ی لیۆنێل مێسی وەرگرتووە.

سەرۆکی بارسا لە چاوپێکەوتنێکدا بە موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕاگەیاندووە، ” فاتی هەنگاوێکی بوێرانەی نا، کاتێک پێشنیازی ژمارە 10ی مێسی بۆکرا، ئامادەیی دەربڕی ئەو ئەرکە بخاتە ئەستۆ، بەو مەرجەی کاپتنەکانی یانە لەسەر ئەو پرسە قایلبن”.

هەروەها دەڵێت، ” بەهۆی ڕەزامەندی فاتی-یەوە توانیمان لە لیستی یاریزاناندا پێگەیەک بپارێزین، چونکە ئەو پێگەیە لەلایەن سەرجەم یاریزانانی دیکەوە ڕەتکرایەوە”.

لاپۆرتا لەبارەی دەنگۆکانی فرۆشتنی یاریزانە ڕەشئەسمەرەکەوە دەڵێت، “ئۆفەری 100 ملیۆن یورۆ و هیچ بۆندێکی دیکەمان بۆ گواستنەوەی فاتی بەدەستنەگەیشتووە، لەڕاستیدا ئێمە یاریزانەکەمان لە لیستی فرۆشتن ناونووسنەکردووە”.

دوای ماڵئاواییکردنی مێسی لە بەرشلۆنە، هەریەک لە ئەگوێرۆ، برەیزوایت، عوسمان دێمبیلی پۆشینی درێسی ژمارە 10ی بەرشلۆنەیان ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری دەگرێت<br>وەزیری ناوخۆی هەرێم: ڕێژەی تاوان بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكان پێنج ئەوەندەی هەڵبژاردنی پێشووی عێراقە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share