بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 6:00، یانەی لیڤەرپوڵ لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلا بكات.
ئەم یارییە بۆ جیرارد مێژوویی و سۆزداری دەبێت، بەو پێیەی بۆ یەكەمجار دەگەڕێتەوە ناو ئانفێڵد و دژی ئەو یانەیە یاریدەكات كە تەواوی سەردەمی پیشەگەریی خۆی تێدا بەڕێكردووە.
پێش دەستپێكردنی یارییەكە، كلۆپ-ی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بەم جۆرە قسەی كرد:
”جیرارد وتی هیچ هەستێكم نابێت كاتێك ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبمەوە، ئەوە مافی خۆیەتی وەك ڕاهێنەرێكی خۆڕاگر قسە بكات، بەڵام كاتێك دەبێتە واقع و دەچێتە ناو یاریگا و ژووری خۆگۆڕین، دۆخەكە دەگۆڕێت”
”ئەگەر بردیانەوە جیرارد بۆی هەیە ئاهەنگ بگێڕێت لەناو ئانفێڵد-دا”
”زۆر ئاسان نییە یاریزانێكی جیهانی بیت و دواتریش ببیتە ڕاهێنەرێكی جیهانی، بەڵام جیرارد هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە كە ببێتە هەردووكی”
”سەرەتایەكی باشیان دەستپێكردوە لەو كاتەوەی جیرارد بووەتە ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا، بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی ئێمەش نەبوونەتەوە”
”بەهەموو هێزێكی خۆمان یاریی دەكەین بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنین”
”ئۆریگی سەلامەتە”
”بە دڵنیاییەوە ڕۆژێك لە ڕۆژان جیرارد دەبێتە ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ”