بەهێزترین ئەو بۆندانەی لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 واژووکران

ژمارەی بۆندە واژووکراوەکان بە شێوەی هەمیشەیی لە زستانی 2021دا زۆر کەم بوون

بازاڕی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان لە خولەکانی ئیسپانیا، ئینگلتەرا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا بەتەواوی داخرا و چیتر یانەکان ناتوانن بۆندی نوێ واژووبکەن.

میرکاتۆی زستانی 2021 بە یەکێک لە لاوازترین گواستنەوەکان ئەژماردەکرێت، یانەکان بەهیچ شێوەیەک بۆندی هەژێنەر و گرانبەهایان واژوونەکرد، هۆکارەکەش بۆ قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا دەگەڕایەوە کە زیانی بەهەمووان گەیاندووە.

ئەو گواستنەوانەی ئەنجامدران تەنها ئەوانەبوون کە وەک پێویستی لەلایەن یانە خوازیارەکانەوە دیاریکرابوون، ئەم (10) گرێبەستەش بەهێزترینیان بوون:

  • سەعید بن ڕەحمە: بەبڕی 23.10 ملیۆن یورۆ لە یانەی برێنتفۆردەوە بە شێوەیەکی هەمیشەیی پەیوەندی بە وێستهامەوە کرد.
  • سباستیان هالێر: بەبڕی 22.5 ملیۆن یورۆ لە یانەی وێستهامەوە ڕوویکردە ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی.
  • عیماد دیالو: بەبڕی 21 ملیۆن یورۆ لە یانەی ئاتالانتاوە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیەوە کرد.،
  • دۆمینیک سۆبۆزلای: بەبڕی 20 ملیۆن لە یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە پەیوەندی بە لایپزیچی ئەڵمانیەوە کرد.
  • کریپین دیاتا: بەبڕی 20 ملیۆن لە یانەی کلەب بروجی بەلجیکیەوە پەیوەندی بە مۆناکۆی فەرەنسیەوە کرد.
  • نیکۆلۆ ڕۆڤێلا: بەبڕی 18 ملیۆن بۆندی لەگەڵ یوڤانتۆس واژووکرد، بەڵام بە خواستن تاوەکو هاوینی 2022 لە یانەی جێنەوا بەردەوامدەبێت.
  • مۆرگان سانسۆن: بەبڕی 15.8 ملیۆن لە یانەی ئۆڵیمپیک مارسیلیای فەرەنسیەوە پەیوەندی بە ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزیەوە کرد.
  • پیدرۆ گویلێرمی: بەبڕی 14 ملیۆن یورۆ لە یانەی فیۆرنتیناوە پەیوەندی بە فلامینگۆی بەرازیلیەوە کرد.
  • دێنیس مان: بەبڕی 13 ملیۆن لە یانەی ستیوا بوخاریستی ڕۆمانیەوە پەیوەندی بە پارمای ئیتاڵیەوە کرد.
  • یواکیم مایهلی: لە یانەی جینکی بەلجیکیەوە بەبڕی 11 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە ئاتالانتای ئیتاڵیەوە کرد.
بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

كەی ڤاكسینەكە دەگاتە عێراق؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share