کیریاگۆس لە ویمبڵدن کشایەوە و جۆکۆڤیچ سوودمەندە

سەرەڕای بەشداری نەکردنی چەندین ئەفسانەی وەک ڕافائێل نادال و ڕۆجێر فێدرێر، ئەستێرەیەکی ناوداری تێنسی سەرزەوی لە پاڵەوانێتی ویمبڵدن کشایەوە.

نیک کیریاگۆس، ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ئوسترالی بەفەرمی کشانەوەی لە پاڵەوانێتی ویمبڵدن ڕاگەیاند، کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دەستپێبکات.

کیریاگۆس لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، “بەداخەوە پێتانڕادەگەیەنم، کە لە ویمبڵدنی 2023 بەشداری ناکەم، دوای ئەزموونکردنم لە مایۆرکا هەستم بە ئازار کرد، پشکنینەکان دەریانخست کە پێکراوم، هەموو هەوڵێکمدا بگەڕێمەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم.”

بەگوێرەی لێکدانەوەی شارەزایان، کشانەوەی کیریاگۆس لەسوودی نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبییە، بەوپێیەی یەکێکبووە لە ڕکابەرە سەرسەختەکانی.

لەئێستادا ناودارانی وەک کارلۆس ئالکاراز، ستیفانۆس تسیتسیپاس، کاسپەر ڕوود، هۆڵگەر ڕون بەشداری پاڵەوانێتییەکەی “گراند سلام”یان کردووە، بەڵام هیچ یەکێک لەو ناوانە توانایان نییە “نۆلیتۆ” لە 24مین ناسناوی گراند سلام داببڕن.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی توڕەیە

بابەتی دواتر

ئۆسیمین قوفڵ بووە و خۆشحاڵیشە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share