لیڤاندۆڤیسکی و هالاند بەیەکەوە؟ قسەی پڕوپووچە”

سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە کڕینی ئێرلینگ هالاند لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکاتەوە.

ڕۆمەنیگە لە ستونێکدا کە بۆ ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی نووسیوە، ئاماژەیکردووە، “لەم دواییەدا لەگەڵ هانز یواکیم ڤاتسکەی سەرۆکی بوروسیا دۆرتمۆند دانیشتنێکم ئەنجامدا، ئەو پێیڕاگەیاندم کە گەشبینن بە مانەوە و بەردەوامبوونی ئێرلینگ هالاند بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەی دۆرتمۆند”.

هەروەها نووسیویەتی، “کۆکردنەوەی لیڤاندۆڤیسکی و هالاند لەیەک پێکهاتەدا قسەی پڕوپووچە و هەرگیز سەرکەوتوو نابێت، تەنانەت سیستمی یاریکردنمان ڕێگە بەوە نادات، چونکە سەرکەوتنی بایرن بەپلانی (4-2-3-1) بەبوونی دوو باڵی هێرشبەر و هێرشبەرێکی سەرەڕم دەبێت، هالاند و لیڤاندۆڤیسکی هەرگیز ناتوانن لەو سیستمەدا هاوشانی یەکدی یاریبکەن و باش دەربکەون”.

لە کۆتایی وتارەکەشیدا دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر بژاردەی ئەو هێرشبەرەی بخەنە بەردەست، ڕاستەوخۆ لیڤاندۆڤیسکی هەڵدەبژێرێت.

بابەتی پێشتر

خواردنی مریشک

بابەتی دواتر

نوێکردنەوە یان فرۆشتن؟ پلانی لیڤەرپوڵ بۆ محەمەد سەڵاح ..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share