ڕامۆس و ئەلبا بۆ لای مێسی و بوسکێتس

هەردوو یاریزانی ئیسپانی، سێرجیۆ ڕامۆس و جۆردی ئەلبا نزیکن لە دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی وەرزشیاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکانی پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە، لەئێستادا سێرجیۆ ڕامۆس و جۆردی ئەلبا بەبێ یانەن و نرخی گواستنەوەیان بۆ هەر یانەیەکی داواکار بێبەرامبەرە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامە ئیسپانییەکە کەوتووە، دووانەی ناوبراو لە دانوستانی پێشکەوتوودان لەگەڵ یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی.

ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە لەهەفتەکانی داهاتوودا پەیوەندی بە لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بوسکێتسەوە بکەن، کە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 پەیوەندییان بە یانەی ئینتەر مەیامی-یەوە کردووە.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار هاتوونەتە شارەکە

بابەتی دواتر

دان پێدانانێک لە ڕووسیاوە بە دڵی جۆکۆڤیچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share