بۆچی هونەرمەندێکی فیلیپینی ناوی یاسەمین کوردییە؟

بۆ هەر کوردێک کاتێک وشەی کوردی بە ناسنامەی هەر کەسێکەوە بێت جێگەی سەرنجە، هونەرمەندێکی ناوداری فیلیپینی ناوی یاسەمین کوردییە، بەڵام فلیپین لەکوێ و کوردبوون لەکوێ؟ ئەمەی خوارەوە وەڵامەکەیەتی.

یاسەمین کوردی لە ساڵی 1988 لە باوکێکی کوردی لوبنانی و دایکێکی فیلیپینی – چینی لە مانێلای پایتەختی فلیپین لەدایکبووە.

هۆکاری هەڵبژاردنی ناسنامەی کوردی، دەگەڕێتەوە بۆ ناسنامەکەی باوکی، چونکە خوودی باوکیشی بە “محەمەدی کوردی” بانگکراوە.

یاسەمین ئێستا هەم وەک ئەکتەری دراما و فیلمەکان و هەم وەک گۆرانبیژێک لای فلیپینییەکان ناسراوە، بەڵام دیارنییە تا ئێستا خوودی یاسەمین چی لەبارەی کوردەوە دەزانێت کە هەڵگری ناسنامەکەشیەتی.

یاسەمین وەک ئەکتەر لە ژمارەیەکی زۆر فیلم و درامای فلیپیندا ڕۆڵی گێڕاوە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2005 یشەوە وەک گۆرانیبێژ ناسراوە و کۆمەڵێک ئەلبوومی هەیە.

لە ساڵی 2005 دا یاسەمین ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی “عیشق” بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی 2008یش ئەلبومی Love Is All I Needی بڵاوکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا دڵنیایی پاراستن دەداتە ئیسرائیل

بابەتی دواتر

كێشەكانی بەرشلۆنە گەورەتر بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا

لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێك دوای لە كۆنتڕۆڵ دەرچوون وەرگەڕا و ئاگریگرت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ…
Total
0
Share