كەركوك.. كوڕێك دوو خوشكی خۆی كوشت

لە تاوانێكی كوشتندا لە شاری كەركوك، كوڕێك دوو خوشكی خۆی بە دەستڕێژی گولە كوشت.

لەو بارەیەوە، ڕائید- عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە “ئێستا”ی ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، کوڕێک لە گەڕەکی ڕەحیماوا لە شاری کەرکوک، دوو خوشکی خۆی کوشتووە.”

ئاشکراشیکرد کە “یەکێک لە کوژراوەکان تەمەنی لەنێوان 25 – 30 ساڵیدایە و هاوسەرگیری کردووە، ئەوەی تریشیان تەمەنی 19 ساڵە.”

لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی، “هۆکاری تاوانەکە کێشەی کۆمەڵایەتییە و براکەیان لە ماڵەکەی خۆی کە لە نزیک مزگەوتی برایەتی-یە لە گەڕەکی ڕەحیماوا، دوو خوشکەکەی بە چەکی کڵاشینکۆف کوشتووە و دواتر هەڵهاتووە.”

بابەتی پێشتر

ئاسایشی كفری دوو تۆمەتباری دەستگیركرد "نارنجۆكیان فڕێدابووە ماڵێكەوە"

بابەتی دواتر

وێسهتام 1-3 لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share