ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا

لە سنووری ناحیەی مەیدان ئۆتۆمبێلێك دوای لە كۆنتڕۆڵ دەرچوون وەرگەڕا و ئاگریگرت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەلنترا، كە لە ناحیەی مەیدانەوە بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە، لەنێوان هەردوو گوندی (هاجیلەر و ناوماچک) کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە دۆڵێکەوە و پاشان ئاگریگرت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتا و شۆفێرەکەشی برینداربوو كە تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالەیە و، رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای دەربەندیخان كرا بەمەبەستی چارەسەر.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share