کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

وتەبێژی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەندرێت.

باسی لەوەش کرد، بەر لە راگەیاندنی ئەنجامی  کۆتایی هەڵبژاردن، بانگهێشتی  سەرجەم کاندیدان دەکەین کە هاردێکی ssd ی چوار تێرابایت بهێنن و سەردانی ئەو  بازنەیە بکەن کە خۆیان لێ کاندید کردووە  بۆ ئەوەی کۆمسیۆن راپۆرت و داتاکانی دەنگدانیان پێبدات و ئەوانیش لەگەڵ ئەنجامی دەنگەکانیان بەراوردی بکەن.

جومانە غەلای، دەشڵێت، دەنگدەران هۆشیارییان نەبووە دەنگدەر هەیە دەنگی بە کاندیدێکی کۆتاو ژمارەیەکی تەنیشتی داوە.

باسی لەوەش کرد، پرۆسەی هەڵبژاردن بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدراوە و هیچ جۆرە ساختەکارییەکی تیادا نەکراوە.

وتیشی، کۆمسیۆن سەرقاڵی رێکخستنەوەی ئەو سکاڵایانەیە کە لەلایەنە سیاسییەکانەوە بەدەستی گەیشتوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share