كێشەكانی بەرشلۆنە گەورەتر بوون

دوو یاریزانی تر لە ڕیزەكانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دووركەوتنەوە و تا ساڵی داهاتوو ناتوانن یاریبكەن.

تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە بڵاویكردەوە، هەردوو یاریزان میمفیس دیپای و جۆردی ئەلبا، لە یاریی یانەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنز لیگ تووشی پێكان بوون.

تیمی پزیشكیی بەرشلۆنە پێشبینیدەكات ئەلبا سێ هەفتە و دیپای چوار هەفتە لە یاریكردن دووربكەونەوە، بەوەش هەردوو یاریزانەكە تا مانگی یەكی ساڵی 2022 ناتوانن بەشداریی هیچ یارییەكی یانە كەتەلۆنییەكە بكەن.

پێكانی ئەلبا و دیپای لەكاتێكدایە یانەكە پێشتر بەدەست پێكانی هەریەك لە یاریزانان برایسوایت و ئەگوێرۆ و پێدری و ئانسو فاتییەوە ناڵاندوویەتی.

یانەی بەرشلۆنە ئامادەكاری دەكات بۆ یارییەكەی ئۆساسۆنا لە گەڕی حەڤدەیەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا كە بڕیارە یەك شەممە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share