ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مه‌خمور ده‌كات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرکۆنەی هێرشەكه‌ى داعش بۆسه‌ر مه‌خمور و ‏ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌سره‌ ده‌كات.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌، ‏‏“سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستیەکانی ڕۆژی هەینیی داعش بۆسه‌ر گوندى خدرجیجه‌ ‏ده‌كه‌ین له‌ مه‌خمور، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون”.‏

هه‌روه‌ها هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆیان بۆ کەسوکاری شه‌هیده‌كان ده‌ربڕیوه‌ و جه‌ختیشیان ‏له‌ پشتیوانییەکانیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەریی عێراق كردووه‌ته‌وه‌.‏

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى سه‌ر به ‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سەرکۆنەی ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ڕۆژی سێشەممەى ‏به‌سرەشی كردووه،‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چوار کەس كوژران و 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.‏

ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە هەموو وڵاتان دەکات بەپێی بەرپرسیارێتییەکانیان لە یاسا ‏نێودەوڵەتیەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، لەم پرسه‌دا چالاکانە هاریکاریی ‏حکومەتی عێراق و بەرپرسانی دیکەی پەیوەندیدار بکەن.‏

بابەتی پێشتر

دژه‌تیرۆری عێراق ده‌ستگیركردنى 13 چه‌كدارى داعشی ڕاگه‌یاند

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، تێڕوانینێکی نوێ بۆ چاکسازیی کرداری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: گەشتوكاڵ پڕۆژەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی بكرێتە سەرچاوەیەكی داهات و سێكتەرێك بۆ رەخساندنی هەلی كار

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجەی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكرا لەبارەی میكانیزمی…
Total
0
Share