ناوەندێكی كوردی لە بەریتانیا لەسەر خزمەتەكانی خەڵات دەكرێت

لەلایەن ژمارەیەك رەوەندی كوردەوە لە بەریتانیا چەند ساڵێكە ناوەندێك بە چەند بەش و چالاكییەكی جۆراوجۆر پێكهێنراوە و لەپای چالاكییەكانیشی چەندین جار خەڵات كراوە.

ناوەندەكە بە ناوی (ماڵی كوردان لە لیدز) پێكهنراوە و لە چەند بەشێك پێكدێت، (خوێندنگەی نەورۆز، یانەی وەرزشی نەورۆز، گروپی ژینگەپارێز، گروپی شاخەوانی و دەستەی هاوکاری و پشتیوانی کوردان).

رێبوار شارەزووری، بەڕێوەبەری ماڵی كوردان لە لیدز بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماڵی كوردان لە ساڵی 2018دا دامەزراوە، لەلایەن چەند كەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت بەمەبەستی خزمەتكردنی رەوەندی كورد لە شاری لیدز و هەرێمی ئیۆڕکشێڕ-ی بەریتانیا.

وتیشی، “خوێندنگەی نەورۆز لەئێستادا زیاتر لە 100 منداڵی كورد تیایدا فێری زمان، كەلتوور و ئایین دەكرێن و لەلایەن 12 مامۆستای ژنەوە بەڕێوەدەبرێت و هەوڵدەدەن بە شێوازێکی تەندروست نەوەی داهاتووی کورد لە شارەكەدا پەروەردە بكەن”.

رێبوار ئەوەشی خستەڕوو، كارەكانی ماڵی كوردان و خوێندنگەی نەورۆز هەمووی خۆبەخشییە و، لەنێو 74 نەتەوە جیاوازدا ماڵی كوردان توانیویەتی ببێتە براوەی خەڵاتی شارەوانیی شاری لیدز بۆ ساڵانی 2021 بۆ 2022، هەروەها توانیویانە خەڵاتی ژینگەپارێزی شارەوانیی لیدز بۆ ساڵی 2022 بەدەستبێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، کیشە دروستبووە و 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی…
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی. پۆڵا شەهید…
Total
0
Share