ڤیدیۆ.. سەماكانی ترەمپ بووەتە جێی سەرنجی جیهان

سەرۆكی فەنزوێلا باس لە سەماكەی ترەمپ دەكات و دەڵێت، لاسایی هۆگۆ شاڤێز، سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی دەكاتەوە.

سەماكردنی ترەمپ لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و بە بەرچاو لایەنگرانییەوە بووەتە جێی سەرنجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیاكان، لە كاردانەوەیەكی نوێدا نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی فەنزوێلا دوێنێ شەممە 31ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “دەبینن ترەمپ سەماكەی شاڤێز دووبارە دەكاتەوە لەكاتی كەمپینەكانی لە ویلایەتی پەنسڤیلنیا”.

میدیاكانی ئەمریكا باس لەوە دەكەن ئەو سەمایەی ترەمپ بەردەوام لە بەدەم لایەنگرانی دووبارەی دەكاتەوە لەگەڵ گۆرانییەكدا كە بە “YMCA” ناسراوە، پێشتر لەلایەن گروپی “”Village People وتراوەتەوە وەك پاڵپشتی لە ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیووە.

 

بابەتی پێشتر

عێراق ڕۆبۆت هاوردە دەكات

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە مەولود چاوشئۆغڵو کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share