بارسا و دێمبیلی دەستپێدەکەنەوە و کێشەکەیان لەسەر یەک خاڵە

ئیدارەی بەرشلۆنە لەسەر ڕاسپاردەی چاڤی هێرناندێز هەڵدەدات گرێبەستی عوسمان دێمبیلی نوێ بکاتەوە، کە لە 30ی حوزەیران بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، وردەکاریی دوایین کۆبوونەوەی نێوان مووسا سیسۆکۆی لێپرسراوی کارەکانی دێمبیلی و بەڕێوەبەرانی بارسا لە مەغریب پشتڕاست دەکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانە فەرەنسییە هێشتا لەگەڵ هیچ یانەیەک ڕێککەوتنی نەکردووە و ئامادەیە لەگەڵ بەرشلۆنە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، بەو مەرجەی پاداشتی لەپای ڕەتکردنەوەی گرێبەستی پاریس سان جێرمان و چەند یانەیەکی دیکە پێبدرێت.

پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە دانوستاندنەکان دەستپێبکاتەوە، بەرپرسانی بەرشلۆنە جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێت هیچ خەڵاتێک بدرێت بە دێمبیلی، دوای ئەوەی یانەکەی کاتالان پارەیەکی زۆری بەکارخست بۆ ئەوەی بیهێننە یاریگای کامپ نوو.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

بە مەرج ڕێگا بە هاوردەكردنی بەنزینە هەرزانەكە دەدرێت <br>" نووسراو كرا "

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share