ئینتەر میلان داوای چوار یاریزانی بەرشلۆنەی کردووە

ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان دانوستاندنی بۆ واژۆکردنی گرێبەستی چوار بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نووسیویەتی، پیێرۆ ئۆسیلیۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی ئینتەر میلان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، تەوەری گفتوگۆکانیش تایبەت بووە بە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێکی یانە کەتەلۆنییەکە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئینتەر میلان خواستی لەسەر کلیمۆنت لۆنگلێت و ساموێل ئومتیتی-یە، کە بە خواستن بۆ یانەکانی تۆتنهام و لیچی یاری دەکەن.

هەروەها چانسی واژۆکردنی گرێبەستی سێیەم و چوارەمیش تاوتوێکراوە لەگەڵ ئێریک گارسیا و جۆردی ئەلبا.

ئینتەر میلان لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 تواناکانی میلان سکرینیار لەدەستدەدات بۆ یانەی پاریس سان جێرمان، لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی جێگرەوەیەک دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید بە مەرجێکی قورس بۆندی مۆدریچ نوێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بایرن میونشن لەبارەی چوپۆ مۆتینگەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share