فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ده‌نگۆی ڕاگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، شه‌وى ڕابردوو فڕۆكەیەكی تایبەتی هێڵی ئاسمانی قەتەری لە فڕۆكەخانەكەیان نیشتووه‌ته‌وه‌.

ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى سەبارەت به‌ ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى فڕۆكەخانه‌ى هه‌ولێر لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بەهۆی مەترسی هێرشكردنەوە بێت، دوورن لە ڕاستیەوە.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، هەر شه‌وى ڕابردوو فڕۆكەیەكی تایبەتی هێڵی ئاسمانی قەتەری لە فڕۆكەخانەكەیان نیشتووه‌ته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، شه‌وى ڕابردوو بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەك زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لێدرا، داواش لە دانیشتووانی ناوچەكانی دەوروبەری كونسوڵخانەكە كراوە لەنزیك دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دووربكەونەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری دانیشتووانی كۆمەڵگا نیشتەجێبوونەكانی نزیك لە كونسوڵخانەكەوە وتی، لەڕێی بڵندگۆكانەوە داوا لە هاوڵاتییان كراوە لە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دووربكەونەوە.

بابەتی پێشتر

ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ 16 و ڕیاڵ مه‌درید یاریی لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌

بابەتی دواتر

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام رۆژی یەکشەممە 15 ی ئەیلول لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی رەسمی. بەپێی رۆژژمێری…
Total
0
Share