ئه‌تله‌تیکۆ گه‌یشته‌ 16 و ڕیاڵ مه‌درید یاریی لوتکه‌ی له‌ ئینته‌ر برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، تیایاندا یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید براوه‌بوون.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی به‌هێزدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 17، 79 له‌لایه‌ن تۆنی کرۆس و مارکۆ ئاسینسیۆوه‌ تۆمارکران، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش، یانه‌ی شاهانه‌ پله‌ی یه‌که‌می گروپی چواره‌می یه‌کلاییکرده‌وه‌.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌ سان سیرۆ (1-2) دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵ تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی لیڤه‌رپوڵ له‌ خوله‌که‌کانی 36، 55 له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌ڵاح و دیڤۆک ئۆریجی-یه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی میلانیش له‌ خوله‌کی 29 له‌لایه‌ن فیکایۆ تومۆری-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای دراگاو بردنه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێک به‌رامبه‌ر پۆرتۆ تۆمارکرد، گۆڵه‌کانی ئه‌تله‌تی له‌ خوله‌که‌کانی 56، 91، 92 له‌لایه‌ن ئه‌نتوان گریزمان، ئه‌نخێلکۆریا، ڕۆدریگۆ دی پاوڵه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی پۆرتۆش له‌ خوله‌کی 96 له‌لایه‌ن ئۆلیڤێراوه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌کۆکردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ و به‌پله‌ی دووه‌م، هاوشانی لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌رکرد، یانه‌ی پۆرتۆ بۆ یوروپالیگ دابه‌زی و میلان به‌ ده‌ستبه‌تاڵی له‌ خوله‌که‌ کرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان:

بوروسیا دۆرتمۆند 5-0 بێشکتاش

ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام 4-2 سپۆرتینگ لشبۆنه‌

پۆرتۆ 1-3ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید

میلان 1-2 لیڤه‌رپوڵ

ڕیاڵ مه‌درید 2-0 ئینته‌ر یلان

شاختار 1-1 شیریف تیراسپۆل

بابەتی پێشتر

ورده‌كاریی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆنترین تابلۆی مێژوویی گلگامش

بابەتی دواتر

فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار