لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

هێزە عێراقییەکان بەرپرسی ئەمنیی داعش لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنییەوە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیە دەستگیردەکات.

ئەو کەسەی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکراوە، پێشتر بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبووە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسی ئەمنیی ڕێکخراوی داعشبووە لەناوچەی حەزر کاتێک لەساڵی 2014 موسڵ لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە داگیرکرا.

بەرپرسەکەی داعش ناوی فیسەڵ محسن عەلیە و خەڵکی ناوچەی حەزری خۆاروی پارێزگای موسڵە، لەکاتێکدا بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەردانی ناوچەکەیان دەکات و قسە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە ئاژەڵداری دەکەن لەوناوچەیە، ئەو بەرپرسەی پێشووی داعش کە ئێستا ئاژەڵداری دەکات لە بەرنامەکەدا بە خوێندنەوەی هۆنراوە بەشداریدەکات.

دوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێزە عێراقییەکان شوێنەکەی دەستنیشان دەکەن و بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیری دەکەن.

بابەتی پێشتر

فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌باره‌ى ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بابەتی دواتر

عێراق به‌نیازه‌ تیك تۆك قه‌ده‌غه‌ بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share