بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەك زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لێدرا، داواش لە دانیشتووانی ناوچەكانی دەوروبەری كونسوڵخانەكە كراوە لەنزیك دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دووربكەونەوە.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، كە دەكەوێتە سەر شەقامی هاوینەهەواری سەڵاحەدین، ئێوارەی ئەمڕۆ زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا و بەپێی وتەی شایەتحاڵان زیاتر لە نیو كاتژمێرە بەردەوامە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە زاری دانیشتووانی كۆمەڵگا نیشتەجێبوونەكانی نزیك لە كونسوڵخانەكەوە وتی، لەڕێی بڵندگۆكانەوە داوا لە هاوڵاتییان كراوە لە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دووربكەونەوە.
هۆكاری زەنگەگە پێدەچێت بەهۆی بوونی مەترسیی ئەمنییەوە بێت، بەڵام تائێستا وردەكارییەكەی نەزانراوە و هیچ لایەنێكیش ڕوونكردنەوەی لەسەر نەداوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە درەنگانی ئەمڕۆ لە گوندی بیراڵکەی ناحیەی پردێ ژمارەیەك كاتیۆشا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی پێشمەرگە كهوتوونهته خوارهوه، بهڵام هیچ ئامانجێكیان نهپێكاوه و هیچ زیانێكیش به هێزی پێشمهرگه نهگهیشتووه.
لە مانگەكانی حوزەیران و تەمموزی ڕابردوو لەڕێی موشەك و درۆنەوە هێرش بۆسەر چەند ناوچەیەكی جیاوازی هەولێر ئەنجامدران.