حكومەتی عێراق بڕیارەكەی جێبەجێكرد و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حكومەشتی عێراق بڕیاریداوە بۆ هەرێمی كوردستانیش پسووڵەی خۆراك بگۆڕدرێت بۆ ئەلیكترۆنی، جەختیشدەكاتەوە چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی نوێوە لە هەرێمی كوردستان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

یاسین مەحمود بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریدا پسووڵەی خۆراك بكاتە ئەلیكترۆنی و لە پارێزگای نەجەف بە شێوەی ئەزموونی كاری لەسەر دەكرێت و بڕیاردراوە لە هەرێمی كوردستانیش پسووڵەی خۆراك بگۆڕدرێت بۆ ئەلیكترۆنی.

ئاشكرایكرد، دوو هەفتە لەمەوبەر بەڕێوەبەری پلاندانانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەردانی سلێمانی كرد و ڕایگەیاند، بڕیاردراوە پسووڵەی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی و چیتر پسووڵە كۆنەكە چاپ نەكرێت و سلێمانی و هەرێمی كوردستانیش خراوەتە بەرنامەوە.

بە بڕوای یاسین مەحمود، چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە گۆڕینی پسووڵەی خۆراك بۆ ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستانیش بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە پسووڵەی ئەلیكترۆنی هاوشێوەی كارتی نیشتمانی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share