نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

نرخى نه‌وت جارێكى دیكه‌ له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌رزبووه‌وه‌ و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته‌ سه‌رو 75 دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، هەواڵەکان لەبارەی کەمی مەترسیی ئۆمیکرۆن بوونە هۆی ئه‌وه‌ى نرخی نەوت بگەڕێته‌وە ئاستی سێ هەفتە لەمەوبەرى.

به‌پێی هه‌واڵى ئاژانسه‌كه‌ نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ 75.75 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراوه‌ و به‌ڕێژه‌ى 2.67%به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به‌ 71.26 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌رێژه‌ى 3.67% به‌رزبووه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ى ڕۆیته‌رز، بەهۆى کەمبوونەوەى ترس لە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا و وەستانى دانوستانە ئەتۆمییەکانى ئێران هۆكاربوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت.

بابەتی پێشتر

وتووێژەكان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێنجشەممەی داهاتوو دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share