چین بۆ یادێكی حزبی لەڕێگەی بارانی دەستكردەوە ئاسمان و ژینگەی پاككردەوە

لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چیندا، حكومەتی ئەو وڵاتە لەڕێگەی بارانی دەستكردەوە ئاسمان و ژینگەی پیسبووی بەشێكی پەكینی پاككردەوە.

زانكۆی تسینگهوا لە پەكین لێكۆڵینەوەیەكی لەبارەی ئەو ڕووداوەوە كردووە و ئامادەكارانی دەڵێن، ڕۆژی یەكی تەموزی ڕابردوو دەیان هەزار كەس لە گۆڕەپانی تیانانمین لە پەكین ئاهەنگیان سازداوە، لە ڕۆژانی بەر لە ئاهەنگەكەدا توێژەرانی زانكۆكە بیریان لەوە كردووەتەوە چۆن ژینگەی پیسی ناوچەكە پاكبكەنەوە، دواتر لەڕێگەی باراندنی بارانی دەستكردەوە ئەو كارەیان كردووە.

ڕۆژنامەی گاردیان لەزاری توێژەرانەوە بڵاویكردووەتەوە، كارەكە لەڕێگەی پیتاندنی هەورەكان بە كەرەستەی كیمیایی كراوە، توێژەران و شارەزایانی كەشوهەوا گەردیلەی یودیدی زیویان تێكەڵ بە هەورەكان كردووە و بەوەش دڵۆپی ئاو لە دەوری هەورەكان كۆبوونەتەوە و بارانباریوە.

دانیشتووانی ناو چە شاخاوییەكان وتوویانە، ئێوارەی كۆتا ڕۆژی مانگی حوزەیران چەند مووشەكێكیان بینیوە كە لە ئاسماندا تەقێندراون و دواتر هەورەكان كۆبوونەتەوە و بارانباریوە.

لێكۆڵینەوەكە دەڵێت، “بەڵگەی یەكلاكەرەوە و ڕوون هەیە لەسەر ئەوەی پیتاندنی هەورەكان ڕۆڵێكی كاریگەری دەبێت لە پاككردنەوەی ژینگەدا، چونكە لە ڕۆژانی بەر لە یادەكەدا، چالاكی و كاری ئەو كارگانەی ژینگە پیسدەكەن ڕاگیراون، بەڵام كاریگەرییەكانی پیسبوونی ژینگە لانەچوون، بۆیە بارانە دەستكردەكە ڕۆڵی هەبووە لە پاككردنەوەی ژینگەدا.

توێژەرانی زانكۆی تسینگهوا لە پەكینی پایتەختی چین دەڵێن، بارانی دەستكرد، ئاستی پیسكەرەكانی ژینگە و هەوای بەڕێژەی زیاتر لە دوو لەسەر سێ كەمكردووەتەوە، پێوەری پێوانەكردنی باشیی هەوا كە سەر بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییە، جۆری هەوای ناوچەكەی بە “باش” خوێندووەتەوە، لەكاتێكدا پێشتر “مامناوەند” بووە.

بەپێی ئاماری ناوەندەكانی ژینگە، چین یەكێكە لەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی زۆرترین كارەساتی سروشتی دەبنەوە، 70%ی ئەو ڕووداو و كارەساتانەش بەهۆی كەشوهەواوە ڕوودەدەن.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەرامبەر گەریلا جێگیركراون

بابەتی دواتر

بە ئەنقەست بۆیلەری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی كوژێنراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
Total
0
Share