هەپەگە: هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەرامبەر گەریلا جێگیركراون

هەپەگە: تێكشكاندن و ڕووبەڕووبونەوەی داعش بە هێزی زۆر و پیشاندانی لە ‏ڕاگەیاندنەوە نابێت

هەپەگە ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریكردن لە شەڕی دژ بە داعش ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت، ‏ئەو هاوكارییانەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ پێشمەرگە نێردراون لە بەرامبەر گەریلا ‏جێگیركراون، لەبری ئەوەی ئەو هێزانە ڕوو لە دوژمن جێگیربكرێن.‏

سەردار یەكتاش، وتەبێژی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە سەبارەت بە ‏هێرشەكانی ئەمدواییەی داعش ڕایگەیاند، “لە دەروروبەری كەركوك جموجوڵی داعش ‏هەیە و گۆڕدراوە بۆ هێرشكردن، خەڵكی مەدەنی و پێشمەرگە شەهید دەبێت، بەو بۆنەیەوە ‏سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و گەلی باشوور دەكەین”.‏

ئاژانسی فورات نیوز لە زاری یەكتاش لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش وتی، “ئەو ‏جموجوڵ و سەرهەڵدانەوەیە ئەنجامی پیلانێكە و توركیا لەو پیلانەدا بەدەر نییە، بەتایبەت ‏لە لێدوانەكانی ئەو گروپانەی توركیا دروستیكردوون لە ناوچەكەدا و هەروەها ئەو ‏هێرشانەی داعش كە هەن، باشتر لە پیلانەكە تێدەگەین”.‏

هەروەك ئامادەیی هێزەكانی گەریلای بۆ پاراستنی خاكی كوردستان لە دەستی داعش ‏نیشاندا و وتی، “ئەگەر پێویست بە ئێمە بكات و ڕێگەمان بدرێت، ئێمە وەك هەپەگە ‏ئامادەین گەلەکەمان لەو ناوچانە بپارێزین”.‏

وتەبێژی هەپەگە ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو هاوكارییانەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ ‏پێشمەرگە نێردراون لە بەرامبەر گەریلادا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیادا جێگیركراون، ‏لەكاتێكدا پێویستە ئەو هێزانە لەجیاتی ئەوەی لە دژی گەریلا بوەستێنرێنەوە، لە دژی ‏دوژمنانی گەلی كورد جێگیركرابانایە”.‏

ئەوەشی خستەڕوو، تێكشكاندن و ڕووبەڕووبونەوەی داعش بە هێزی زۆر و پیشاندانی لە ‏ڕاگەیاندنەوە نابێت، پێویستە بە یەكەی بچووك بچووك هێرشبكرێتە سەریان، هەپەگە لەو ‏بوارەدا بە ئەزموونە و بە ئەنجام گەیشتووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌…
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share