دوو گۆرانیبێژی كورد سێ گۆرانیی فۆلكلۆری بە دوێت دەڵێنەوە

گۆرانییەكانی “نەرم نەرم” و “تۆرام كە تۆرام” و “قەراربوو بێی” میكسكراون و لەلایەن هەردوو گۆرانیبێژی كۆیی و ڕانیەیی شەهرام زەنگەنە و بڕیار سەلامەوە بەشێوەی دوێت وتراونەتەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیار سەلام باسی وردەكاریی بەرهەمەكەی كرد و ڕایگەیاند، تێكست و ئاوازی هەرسێ گۆرانییەكە فۆلكلۆرن و تراكەكە لە ستۆدیۆیەكی ڕانیە لەلایەن كۆسرەت ڕەسوڵ مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی ڕانیەوە میكس و مایسترینگ كراوە.

بەرهەمەكە كلیپ كراوە و لەبارەی كارەكانی كلیپەكەوە بڕیار سەلام وتی، “وێنەگرتن و مۆنتاژكردنی كلیپەكە لە شاكۆ پرۆدەكشن لەلایەن شاكۆ ئەمیرەوە ئەنجامدراون”.

 

بابەتی پێشتر

چێڵسی دەیەوێت هازارد بگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

كاغەزی سپییان پێواژووكراوە.. باباجان نهێنییەكی سەردەمی وەزیربوونی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فیلمی براكانی لەیلا ڕاگیرا

فیلمی سینەمایی (برادران لیلا- براكانی لەیلا) لەلایەن كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری ڕاگرتنی درا. فیلمەكە كە لە ڕۆڵگێرانی…
زیاتر ببینە

چۆن گەشتێکی خۆڕایی بکەین؟

بەهۆی کرانەوەی وڵاتانی جیهان بەسەر یەکدی و بینینی شوێنانی دیکە لەڕێی ئینتەرنێتەوە، حەز و خولیای گەشتکردن لەلای زۆرینەی…
Total
0
Share