بە ئەنقەست بۆیلەری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی كوژێنراوەتەوە

شەوی ڕابردوو بە ئەنقەست بۆیلەری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی ‏كوژێنراوەتەوە، ئەو كەسەی كارەكەی كردووە كارەكانی ڕاگیراوە و لیژنەی لەسەر ‏گیراوە.‏

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏شەوی ڕابردوو كەسێك بە ئەنقەست بۆیلەری بەشە ناوخۆییەكانی كامپی نوێی زانكۆی ‏سلێمانی كوژاندووەتەوە، مەبەستی بووە ناڕەزایەتیی خوێندكارانی لێبكەوێتەوە.‏

ئاشكراشیكرد، ئەو كەسەی بەئەنقەست كارەكەی كردووە، لیژنەی لەسەرگیراوە و ‏لێكۆڵینەوە لەبارەی پرسەكەوە دەكرێت، كارەكانیشی ڕاگیراوە.‏

كوژاندنەوەی بە ئەنقەستی بۆیلەری بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی لەكاتێكدایە، ‏دوێنێ بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ 121 خوێندكار كۆبووەوە، كە نوێنەرایەتیی ‏خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك و چەند شارێكی دیكەیان ‏دەكرد.‏

بەڵێندراوە داواكارییەكانی خوێندكاران، بەتایبەت لەبارەی بەشە ناوخۆییەكان و دابینكردنی ‏پێداویستییەكانیان و هاتوچۆی خوێندكاران، جێبەجێبكرێن و بەشێكیشیان جێبەجێكراون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share