ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئومێد بەرۆشکییەوە دەدات

ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە لەلایەن دادگای دهۆکەوە دادگایی دەکرێت و بڕیار لەبارەی دۆسیەکەی دەدرێت.

بڕیارە لە دادگای کەتنی دهۆک ئەمڕۆ کۆتا بڕیار لەبارەی کشاندنەوەی سکاڵای سەر ئومێد بەرۆشکی بدرێت، کە پێشتر لەلایەن مەلا ئیحسان ڕێکانی پەرلەمانتاری پارتییەوە لەسەری تۆمارکرابوو.

ئومێد بەرۆشکی لەسەر ئەو سکاڵایە لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە ماوەی شەش مانگ زیندانی سزادرا، دواتر مەلا ئیحسان سکاڵاکەی کشاندەوە، دادگای دهۆک ئەمڕۆ لەوبارەیەوە بڕیاریی کۆتایی دەدات، ئەگەر کشاندنەوەی سکاڵاکە قبوڵ بکرێت لەلایەن دادگاوە ماوەی سزاکەی بەرۆشکی کۆتاییدێت و ئازاد دەکرێت.

ئومێد بەرۆشکی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان ماوەی ساڵێک زیاترە لە زیندانە، بەچەند دۆسیە و تۆمەتێکی جیاواز، پێشتر لەلایەن دادگاوە بۆ ماوەی ساڵێک و دوو مانگ سزای بەسەردا سەپێنرابوو.

بابەتی پێشتر

پۆتین ڕەتیدەکاتەوە لە وڵاتەکەیەوە ڕێگە بە پەڕینەوەی کۆچبەران درابێت ‏

بابەتی دواتر

ژماره‌ى شه‌هیدانى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى داعش زیادیكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واوكران.. ده‌وامى زانكۆی سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دواى چه‌ندین ڕۆژ كاركردن له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى زانكۆی سلێمانى دواجار كاره‌كانى ته‌واوكران و یەكشەممە خوێندن له‌ زانكۆكه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.…
Total
0
Share