پۆتین ڕەتیدەکاتەوە لە وڵاتەکەیەوە ڕێگە بە پەڕینەوەی کۆچبەران درابێت ‏

ڤلادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا جەختیکردەوە هیچ کۆچبەرێک لەڕێگەی ڕوسیاوە ‏نەپەڕیوەتەوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و داوایکرد گرژییەکان لەوبارەیەوە درێژەی ‏پێنەدرێت.‏

لە کۆبووەوەیەکدا لەگەڵ هەردوو سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی و مانگی سووری ‏نێودەوڵەتی، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، “ئەوەی پەیوەستە بە کۆچبەرانەوە تائێستا هیچ ‏کۆچبەرێک لە سنووری وڵاتەکەمانەوە نەپەڕیوەتەوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ‏بەمەبەستی پەنابەری و هیوادارین ئەو دۆخەی هەیە بەوجۆرە بەردەوام نەبێت”.‏

ئاماژەی بەوەشکرد، “باڵیۆزخانەکەیان لە وارشۆ-ی پایتەختی پۆڵەندا تائێستا لەلایەن ئەو ‏وڵاتەوە ئاگادارنەکراوەتەوە لە هیچ حاڵەتێکی پەڕینەوەی پەنابەر لەڕوسیا یان بیلاڕوسیاوە ‏لەلایەن هاوڵاتیی ڕوسییەوە”.‏

پێشتریش ماریا زاخارۆڤا وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندبوو، ‏‏“لە میدیاکانەوە ئەو زانیارییەمان بەرگوێکەوتووە کە ڕوسیا هاوکاریی پەڕینەوەی ‏پەنابەران دەكات بۆ یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام ئەو دەنگۆیە ڕاستنییە و تائێستا لەلایەن ‏دەسەڵاتی پۆڵەنداوە لەوبارەیەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share