یەکێتی و پارتی لە کەرکوک: پێویستە نێوماڵی کورد رێکبخەین

ئەمڕۆ وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک سەردانی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد و جەختیان لەسەر رێکخستنی نێوماڵی کورد لە شارەکە کردەووە و بە گرنگییەوە لە پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێی شارەکەیان روانی.

رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پۆستەکانی پارێزگاکە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکاندا یەکلابکرێنەوە.

رەوەند مەلا مەحمود وتیشی، “ماڵی کورد لە کەرکوک یەکخراوە و پێویستە هەموو لایەنەکان بەشداری جدییان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە هەبێت“.

جەختیشیکردەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هاوڕایە کە پێویستە پۆستەکانی پارێزگاکە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکاندا یەکلابکرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک دەکەین.”

هەر لە کۆنگرەکەدا محەمەد کەمال بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی هەوڵدەدەن پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دیاریبکەن، کە چێی رەزامەندی سەرجەم لایەنەکان و دانیشتوانی شارەکە بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانییەکانی سلێمانی: لەکاتی دروستکردنی پرۆژەکان پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و دەریاچەکان بن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، پێویستە لەکاتی دروستکردنی پرۆژەی (کشتوکاڵ، گەشتیاری، پیشەسازی) پابەندی یاساکانی تایبەت بە ئاو و…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکارانی لە قۆناغەکانی باخچە و قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تەمەنەکانی وەرگرتنی دیاریکرد.…
Total
0
Share